Sangar Hamad Azeez
04 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2016
کاتژمێر ١٣:١٠، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە شاری دیاربەکر.
یڵدرم لە فڕۆکەخانە لەلایەن پارێزگای دیاربەکر، حوسێن ئاکسۆی و بەڕێوبەری ئاسایشی پارێزگاکە عەدنان تاشدان-ەوە پێشوازی لێکرا.
جێگەی ئاماژەیە سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بە یاوەری هەردوو جێگری سەرۆکوەزیران نورەددین چانیکڵی و وەیسی کایناک، وەزیری خێزان و سیاسەتەکانی کۆمەڵگا فاتمە بەتول سایان کایا، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی مەهمەت موئەزینئۆغڵو، وەزیری ئاوادانکردنەوە و ژینگە مەهمەت ئۆزهاسەکی، وەزیری وەرزش و لاوان ئاکیف چاغاتای کلچ، وەزیری گومرگ و بازرگانی بولەنت توفەنگچی، وەزیری خۆراک، کشتوگاڵ و ئاژەڵداری فاروق چەلیک، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیلو، وەزیری گەشەپێدان لوتفی عەلوان، وەزیری دارایی ناجی ئاغباڵ، وەزیری پەروەردە عیسمەت یڵماز، وەزیری کاروباری دارستان و ئاو ڤەیسەل ئێرۆغڵو، وەزیری تەندروستی رەجەب ئاکداغ و وەزیری دەریاوانی و گواستنەوە و گەیاندن ئەحمەد ئارسڵان و ژمارەیەک پەرلەمانتار. سەردانەکەی بۆ دیاربەکر ئەنجام داوە.