Abdullah Söylemez,Cüneyt Çelik,Günay Nuh,Anıl Aydın,Yunus Hocaoğlu
01 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2023
ئەرزەڕۆم - AA
لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئاگری و ئەردەخان رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، سەرماوسۆڵە بەردەوامە.
نزمترین پلەکانی گەرمای ناوچەکە لە شەودا بەم شێوەیە بوو لە ئەردەخان ١٠، ئاگری نۆ، قەرس و ئەرزەڕۆم شەش و لە ئیدر یەک پلە لەژێر سفرەوە بوو.
لە ئەرزەڕۆم بەهۆی سەرماوسۆڵەوە پلیکانە و رێگاکان بەستیان و چلوورە بە گوێسەبانەی ماڵەکاندا هاتەخوار.
هەروەها جامی ئۆتۆمبێلەکان و لقی درەختەکان بەهۆی سەرماوسۆڵەوە، زوقمیان گرت و حەوزی ئاوی سەر شەقامەکان و بەردەم مزگەوتەکان، بەستیان.
- ئاگری
لە پارێزگای ئاگری سەرماوسۆڵە و تەم، کاریگەری نەرێنیان لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کرد.
بەهۆی هەوای ساردەوە، بەشێکی رووبار و جۆگەکان بەستیان.
جامی خانوو و شوێنکارەکان زوقمیان گرت، هەروەها ماوەی دوو رۆژە تەم گرفتی بۆ هاتوچۆ لە پارێزگاکە دروست کردووە.
شۆفێران بەهۆی تەمەوە خێراییەکانیان کەم کردەوە و لەڕێی هەڵکردنی لایتی ئۆتۆمبێلەکانیانەوە هەوڵی بینینی بەردەم خۆیانیان دا.
- قەرس
لە پارێزگای قەرس بەهۆی سەرماوسۆڵەوە بەشێک لە رووباری قەرس بەستی و بەشێک لە کانیاو و جۆگەکانیش بە سەهۆڵ داپۆشران.
- ئەردەخان
سەرماوسۆڵە لە پارێزگای ئەردەخان بەردەوامە و بەهۆی سەرماشەوە رێگا و پلیکانەکان بەستیان.
هەروەها دەوروبەری رووباری کورا بە سەهۆڵ داپۆشرا و لە هەندێک ناوچەش تەم دروست بوو.
تیمەکانی شارەوانی لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگاکە، بەردەوامن لە رادانی بەفر و کردنەوەی رێگاکان.