Cuma Sarı
01 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2023
شانڵیئورفا – AA
بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی لە قەهرەمانمەڕەش روویان دا و ١١ پارێزگای تورکیایان گرتەوە، قەڵای سیڤەرەک کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان دەگەڕێتەوە زیانی بەرکەوت.
بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکانەوە زیان بە قەڵای سیڤەرەک گەیشتووە و درزی تێ بووە کە ماوەیەک لەمەوبەر کارەکانی نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە لەلایەن وەزارەتی کولتوور و گەشتیارییەوە دەستی پێ کردبوو.
لە کاتێکدا بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکەوە، دیوارەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی قەڵاکە داڕووخاون، داروپەردووی داڕووخاو لە قەدپاڵی قەڵاکەدا کۆبووەتەوە.
جێگری سەرۆکی شارەوانیی سیڤەرەک، مستەفا کۆشار بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکە دەست دەکەنەوە بە نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە.
مستەفا کۆشار بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە مێژووی قەڵاکە بۆ پێش زایین دەگەڕێتەوە، گوتی: "بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکانەوە زیان بە قەڵای سیڤەرەک گەیشتووە و درزی تێ بووە کە ماوەیەک لەمەوبەر کارەکانی نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە لەلایەن وەزارەتی کولتوور و گەشتیارییەوە دەستی پێ کردبوو. بۆ ئەوەی لە کاتی تێپەڕینی هاووڵاتییاندا مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەبێت رێوشوێنی پێویست گیراونەتە بەر".