Ferdi Uzun
26 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2022
ئایدن – AA
بەشێک لەو ئاگرە کۆنترۆڵ کرا کە دوێنێ لە دارستانێکی قەزای سۆکە سەربە پارێزگای ئایدن کەوتەوە.
لە میانی بەردەوامی هەوڵەکان بۆ دامرکاندنەوەی ئەو ئاگرەی لە دارستانی ناوچەی ئارگاڤڵی لە قەزای سۆکە کەوتووەتەوە، لەگەڵ بەرەبەیان ژمارەیەکی زۆر هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران و لە ئاسمان و زەوییەوە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
پارێزگاری ئایدن، حوسێن ئاکسۆی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند کە بەشێک لە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و گوتی: "تیمەکان لە ١-٢ خاڵ بەردەوامن لە کارەکانیان. ١١ فڕۆکە، ١٨ هێلیکۆپتەر و ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکان بە ئامرازەکانیانەوە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە".