Necat Hazar
17 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2022
وان - AA
لە بەرزاییەکانی پارێزگای وان، بەفر و تەم کاریگەری نەرێنییان لەسەر هاتوچۆی هاووڵاتییان دروست کرد.
بارانی بەلێزمە لە دوێنێوە تا ئێستا لە شاری وان بەردەوامە و لە بەرزاییەکانیش، بەفر دەبارێت.
لەسەر رێگای کوروباش کە دوو هەزار و ٢٢٥ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، بەهۆی تەمەوە ماوەی بینین کەم بووەوە و شوفێران ناچاربوون بە وریاییەکی زۆرەوە شۆفێری بکەن.
هەروەها رێگای کارابێت کە سێ هەزار مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، بەهۆی ئەو بەفرەی لە دوێنێ شەوەوە دەستی پێ کردووە، سپی پۆشییوە.
تیمەکانی شارەوانیش بۆ کردنەوەی رێگاکان و راماڵینی بەفرەکە، دەستبەکاربوون.