Rewa Mahmut Hasan
29 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2016
وان
وەزیری ئابووری توركیا مستەفا ئەلیتاش لەمیانی سەردانی بۆ شاری وان، دوای نوێژی هەینی كاسبكارانی شارەكەی بەسەر كردەوەو دەستی كرد بە ئاخاوتن لەگەڵییاندا .
سەرەتا ئەلیتاش ئاماژەی بەوەدا كە لە كانوونی دووەمی ئەمساڵدا بەرێژەی لەسەدا ٢٢ هەناردەی بەرهەمی توركیا كەمی كردووە و شەڕوپێكدادانەكانی ئەم دواییەشی بە هۆكاری سەرەكی لەقەڵەمدا بۆ كەم بوونەوەی بازرگانی و رێژەی هەناردەكردن، بەتایبەت لەگەڵ داخستنی خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل (هابوور) بەهۆی بوونی هەڕەشە لەسەر بارهەڵگرەكان و هێرشكردنە سەریان لەلایەن پەكەكەوە، نزیكەی یەك ملیار دۆلار زیان بەر توركیا كەوتووە كە هاوكات سەرچاوەی بژێوی هاووڵاتییانیش بووە .