Muhammed Onur Yavrutürk
08 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2024
وان - AA
بەهۆی توانەوەی بەفر و ئەو لێزمە باران بارینەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارێزگای وانی گرتەوە، هاتنەخوارەوەی ئاوی تاڤگەی مورادیە گەیشتە بەرزترین ئاست.
تاڤگەکە کە دەکەوێتە سەر چەمی بەندیماهی لە قەزای مورادیە، هەموو وەرزێکی ساڵ بە دیمەنە ڕەنگاوڕەنگەکەی بووەتە جێی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.

تاڤگەکە کە بەهۆی ئەو لێزمەبارانەی لە ماوەی ڕابردوودا ناوچەکەی گرتەوە زیاتر جۆشی سەندووە، ئەو کەسانەشی سەردانی دەکەن دەرفەتی ئەوەیان بۆ دڕەخسێت بە ئاوێتەبوون لەگەڵ ئەو سروشتە جوانەدا کات بەسەر بەرن.
فۆتۆگرافەری سروشت بەیزانور دەدە کە لە پارێزگای ئیزمیرەوە هاتووە و سەردانی ناوچەکەی کردووە، بە سروشتی ناوازەی ناوچەکەدا گەڕا.

دەدە باسی لەوە کرد کە حەز دەکات لە سروشتدا کات بەسەربەرێت و گوتی: "هاوڕێیانم پێیان گوتم پێویستە وێنەی ئەو سروشتە جوانە بێ هاوتایە بگرم. منیش هاتم بۆ ئێرە. لەبەرئەوەی ئەمساڵ بڕێکی زۆر بەفر و باران باری ڕێژەی لێشاوی ئاوی تاڤگەکە زۆر زیادی کردووە. بەڕاستی چێژم لە وێنەگرتنی دیمەنی سروشتی ناوچەکە وەرگرت".
هەروەها دەدە ئامۆژگاری هەموو کەسێکی کرد سەردانی ناوچەکە بکات بۆ چێژ بینین لە دیمەنە جوانەکانی سروشت.
یاسەمین دۆغانای کە یەکێکە لە سەردانکەران، ڕایگەیاند: "پێموایە تاڤگەی مورادیە شوێنێکە کە دەبێت ببینرێت. بەهۆی بارانبارینی چەند ڕۆژی رابردووەوە لێشاوی تاڤگەکە زیادی کردووە".