Muhammet Ali Kemal
29 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2016
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی کە سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتیی ئه‌نقه‌ره له‌دوای هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی ده‌ستیپێکردووه، 117 سه‌ربازی دیکه له‌و سه‌ربازانه‌ی کە ده‌ستگیرکرابوون، بەند کران.
له‌دوای ئه‌وه‌ی رێکاره یاساییه‌کانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش بۆ ته‌واوکرا، 158 سه‌رباز که ژماره‌یه‌کیان ئه‌فسه‌رن هێنرانه دادگای ئه‌نقه‌ره بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن داواکاری گشتییه‌وه ئیفاده‌یان لێ وه‌ربگیرێت، دوای وه‌گرتنی ئیفاده‌یان 157 ره‌وانه‌ی لای دادوه‌ر کران به‌مه‌به‌ستی بەندکردنیان و سه‌ربازه‌که‌ی دیکه‌یان ئازاد کرا.
117 له سه‌ربازه‌کان بڕیاری به‌ندکردنیان له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رچوو و 22ه‌که‌ی دیکه‌یان به‌م مه‌رجی مانه‌وه له‌ژێر چاودێریدا ئازاد کران.
ئه‌وه‌یش زانراوه که سبەی 18 سه‌ربازه‌که‌ی دیکه کاره‌کانیان له دادگا ته‌واو ده‌بێت.