Muhammet Ali Kemal
22 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2016
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تورکیا سبه‌ی چوارشەممە زنجیرەیەک کۆبوونه‌وه له‌ئه‌نقه‌ره سازده‌کات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌کانه‌وه ده‌ستکه‌وتوون، بڕیارە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سبه‌ی چوارشەممە له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆکوه‌زیران بینالی یڵدرم کۆببێته‌وه.
ئه‌وه زانراوه که له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا ئۆپه‌راسیۆنی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی مووسڵ، دۆخی ته‌له‌عفه‌ری تورکماننشین، پێشهات و رووداوه سیاسیی و سه‌ربازییه‌کانی عێراق و ناوچه‌که و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ ده‌کرێن.