Durmuş Genç,Levent Kişi,Hemın Othman Mohammed
01 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
موغڵا - AA
له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كاتی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی، كه تیایدا دوو پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستدا، دادگاییكردنی 47 گومان‌لێكراو درێژه‌ی هه‌یه كه 44یان ده‌ستبه‌سه‌رن و سیانیان هه‌ڵاتوون.
گومانلێكراوان كه له گرتووخانه‌ی داخراوی جۆری Eی موغڵا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، كاته‌كانی به‌یانی له رێوشوێنێكی ئه‌منی توندوتۆڵدا هێنرانه هۆڵی كۆنفرانسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی موغڵا كه دانیشتنه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گومانلێكراوان كه له باخچه‌ی بیناكه دابه‌زێنران لەژێر پاسەوانی هێزه‌كانی جه‌ندرمه برانه هۆڵه‌كه.
له‌و دانیشتنه‌دا كه سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن گومانلێكراوی ژماره یه‌كه، تا ئه‌مڕۆ گوێ له 17 گومان‌لێكراو گیراوه.
شاندی دادگا به‌رده‌وام ده‌بێت له گوێبیستنی به‌رگری گومانلێكراوانی دیكه.
بڕیاره یه‌كه‌م دانیشتنی دۆسیه‌كه تا 15ی ئادار دریژه بكێشێت.