Sinan Uslu
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "توركیا سه‌رجه‌م ئه‌و بەرپرسیارییەتیانەی كه به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر شانی بووه، به‌جێگه‌یاندووه و له‌سه‌ری سووره. پارێزگاریی له دیدگای خۆمان بۆ ئه‌ندامییه‌تی ته‌واو ده‌كه‌ین. ئه‌و پرسیاره‌ی كه پێویسته لێره‌دا بكرێت ئه‌وه‌یه: بڕیاری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به توركیا چییه؟ ئایا ئه‌ورووپا به دیدگایه‌كی نوێوه، به دیدگای فراوانبوونه‌وه، به دیدگای له ئامێزگرتنه‌وه درێژه به رێگه‌كه‌ی ده‌دات یاخود له رێگه‌ی داخران به نێو خۆیدا رێگه ده‌گرێت؟".
بینالی یڵدرم جه‌ختیكرده‌وه كه زیاتر له‌و 160 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات و دوای پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له تیرۆریستان و بۆمبه چێنراوه‌كان، سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه و گوتی:
"ئێمه ناتوانین سه‌رسوڕمانی خۆمان بشارینه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه رێمان له‌كاتێكدا ئێمه له هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی ئارام و خۆشگوزهرانداین بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه".
ناوبراو راشیگه‌یاند، ئاسایشی ئه‌ورووپا به‌نده به ئاسایشی توركیاوه و ئاسایشی توركیاش به‌نده به ئاسایشی عێراق و سووریاوه، به‌ڵام توركیا هه‌رچی ده‌كات ئه‌ورووپا له‌مه تێیناگات.