Ahmet Furkan Mercan
26 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له هاووڵاتییانی تورکیا كرد، ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌ریه‌ك له عێراق و ئیتاڵیا نه‌كه‌ن كه ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩)ی تیایاندا تۆماركراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئیتاڵیا هه‌ڵكشان له ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و مردن به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه، زیادیكردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "به گرنگییه‌وه ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی توركیا ده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن گه‌شت بۆ ئەو ناوچانه‌ی ئیتاڵیا نه‌كه‌ن كه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان تیایاندا تۆماركراوه".
هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتییانی توركیا كراوه كه لە ئیتاڵیان یان ناچارن گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته بكه‌ن، گرنگی زۆر به ته‌ندروستییان بده‌ن و بایه‌خ به راگه‌یه‌نراو و هۆشدارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له رۆما، كۆنسولخانه‌ی توركیا له میلان و كاربه‌ده‌سته فه‌رمییه‌كانی ئیتاڵیا و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بده‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنانه بڵاوكراونه‌ته‌وه كه هاووڵاتییانی توركیا له دۆخی له ناكاودا ده‌توانن په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن و بریتیین له؛ باڵیۆزخانه‌ی توركیا له رۆما ٣٩٠٦٤٤٥٩٤١+، ژماره‌ی ئێشكگری باری له‌ناكاو ٣٩٣٤٠١٧٦٦٤٣١+، كۆنسولخانه‌ی میلان، ٣٩٠٢٣١٨٣٦٨٠٠+، ژماره‌ی ئێشكگری باری له‌ناكاو ٣٩٣٣١٦٧٨٣٢٦٨+ و ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییكردن به كۆنسولخانهوه، ٢٤ كاتژمێر له حه‌وت رۆژی هه‌فته‌دا، ٩٠٣١٢٢٩٢٢٩٢٩+.
- هۆشداریی گه‌شتكردن بۆ عێراق
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌ته‌كه هۆشدارییه‌كی له‌باره‌ی گه‌شتكردن بۆ عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩) روو له زیادبوونه.
له هۆشدارییه‌كه‌دا هاتووه "هاووڵاتییانمان ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بوون، گه‌شت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق نه‌كه‌ن كه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنایان تیایاندا تۆماركراوه، نه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر گه‌شتیان بۆ عێراق كرد خۆیان له‌و ناوچانه به‌دوور بگرن كه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تیایندا تۆماركراوه".
هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتییانی توركیا كراوه كه لە عێراقن یان ناچارن گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته بكه‌ن، گرنگی زۆر به ته‌ندروستییان بده‌ن و بایه‌خ به راگه‌یه‌نراو و هۆشدارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا، كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر و كاربه‌ده‌سته فه‌رمییه‌كانی عێراق و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بده‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنانه بڵاوكراونه‌ته‌وه كه هاووڵاتییانی توركیا له دۆخی له ناكاودا ده‌توانن په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن و بریتیین له؛ باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا ٩٦٤٧٧١٢٣٣٩٠٢٣+، ٩٦٤٧٩٠١٩٠٩٤٠٦+، كۆنسولخانه‌ی هه‌ولێر، ٩٦٤٦٦٢٢٤٦٢٣٣+، له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وام ٩٦٤٧٥٠٩٢١٥٦٧٧+، ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی ئێشكگری دۆخی له‌ناكاو ٩٦٤٧٥٠٩٢١٥٦٧٧+ و ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییكردن به كۆنسولخانهوه، ٢٤ كاتژمێر له حه‌وت رۆژی هه‌فته‌دا، ٩٠٣١٢٢٩٢٢٩٢٩+.