Volkan Kaşik,Muhammet Ali Kemal
01 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2019
مه‌ڵاتیا- AA
توركیا كه درێژه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مكووڕانه و كاریگه‌ر دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌دات و له ماوه‌ی مانگی رابردوودا، له سه‌رانسه‌ری توركیادا گورزی كوشنده له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه له رێكخراوه‌كه وه‌شێنرا و به‌وشێوه‌یه‌ش رێگریی له‌و كرده‌وانه كرا كه تیرۆریستان پلانیان بۆ دانابوو.
هێزه ئه‌منییه‌كان بێ وه‌ستان درێژه‌یان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له هه‌ریه‌ك له عه‌نتاب، ئورفا، ئادانا، هاتای، قایسه‌ری، ته‌كیرداغ، كۆجائه‌لی، سامسون، كۆنیا و مه‌رسین دا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، دهستیكهوتوون، له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كاندا له مانگی ئایاردا، ١١٧ گومانلێكراوی داعش ده‌ستگیركراون كه ژماره‌یه‌كیان به‌ناو به‌رپرسن له رێكخراوه‌كه‌دا و به‌ره‌گه‌ز بیانیین.
له‌دوای ئه‌وه‌ی رێكاره یاساییه‌كان دژییان گیراونه‌ته‌به‌ر، گومانلێكراوه‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كراون و ١٧یان له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه فه‌رمانی به‌ندكردنیان بۆ ده‌ركراوه.
ژماره‌یه‌ك له گومانلێكراوه‌كان دیپۆرتكراونهتهوه و رێكاره یاساییه‌كانی ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان درێژه‌ی هه‌یه.