Süleyman Tunç
01 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
له هێرشه ئاسمانییه‌كاندا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی زاپ له باكووری عێراق ژماره‌یه‌ك پێگه كه رێكخراوی تیرۆریستی وه‌ك حه‌شارگه په‌ناگه و گه‌نجینه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كاری ده‌هێنا، كراونه‌ته ئامانج.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگریدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگدا، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.
باس لهوهشكراوه له‌و میانه‌دا له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی زاپ، ژماره‌یه‌ك پێگه كه رێكخراوی تیرۆریستی جوداخوازی په‌كه‌كه وه‌ك حه‌شارگه په‌ناگه و گه‌نجینه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كاریده‌هێنا، كراونه‌ته ئامانج.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڤیدیۆی چالاكی ئه‌و كۆماندۆیانه بڵاوكرایه‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنه وشكانییهكاندا به‌شدارن.