Abdullah Shukur
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە
لە نێو پڕۆژە یاساکەی ئاک پارتی لەبارەی دەسەڵاتەکانی یاسادانان، جێ بەجێ کردن و دادوەریی گۆڕانکاری گرنگ پێشنیار کراوە. خاڵە گرنگەکانی ئەو پڕۆژە یاسایەی کە پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کراوە بەم شێوەیەیە:-سەرکۆمار دەبێتە سەرۆکی گشتی وڵات و دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی لەدەستدا دەبێت. ھاوکات سەرکۆمار دەسەڵاتی دامەزراندنی جێگرەکانی خۆی، وەزیر و فەرمانبەرانی پلەباڵای دام و دەزگاکانی وڵاتی دەبێت.
-ئەو کەسەی کە وەک سەرکۆمار ھەڵدەبژێردرێت پەیوەندی لەگەڵ پارتەگەی ناپچرێت. - دامەزراندنی وەزارەتەکان و ھەڵوەشاندنەوەیان، دیاریکردنی ئەرک، دەسەڵات و پێکھاتەکانیان لەرێگەی بڕیارنامەی سەرۆکایەتی کۆمارەوە رێکدەخرێت. -بەلایەنی کەم لە لایەن سەد ھەزار دەنگدەرەوە دەتوانرێت پاڵێوراوی سەرۆکایەتی کۆمار دیار بکرێت. - لەلایەن سەرکۆمار یان پەرلەمان دەتوانرێت بڕیاری دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکان بدرێت. لە ئەگەری دەرکردنی ئەم بڕیارە، ھەڵبژاردنەکانی یاسادانان و بەرێوەبردن لەھەمان رۆژدا ئەنجام دەدرێت.-ژمارەی پەرلەمانتاران بەرزدەکرێتەوە بۆ ٦٠٠ کەس و سیستەمی پەرلەمانتاری یەدەگ دادەھێنرێت. -جێبەجێکردنی باری نائاسایی لەدەستوور دەردەھێنرێت. دەسەڵاتی راگەیاندنی باری نائاسایی دەدرێتە سەرکۆمار. بڕیاری راگەیاندنی باری نائاسایی بەمەبەستی پەسەندکردن پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت.-ھەڵبژاردنی سەرکۆمار و پەرلەمانتاران لە ٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێت. -دامەزراوەی باڵای دادوەران و داواکارانی گشتیی لە ١٢ ئەندام پێکدێت. نیوەی ئەو ژمارەیە لەلایەن سەرکۆمار و نیوەکەی دیکەی لەلایەن پەرلەمانەوە ھەڵدەبژێردرێت. - دەسەڵاتی پێشکەشکردنی پرۆەژە یاسا دەدرێتە پەرلەمانتاران. بەڵام دەتوانرێت ئەرکی ئامادەکردنی پرۆەژە یاسای بوودجە و پێشکەشکردنی بدرێتە سەرکۆمار. بوودجە لە لایەن پەرلەمانەوە پەسند دەکرێت. -کەمترین تەمەنی پەرلەمانتارانی ھەڵبژێراو ١٨ ساڵ دەبێت.