Rewa Mahmut Hasan
06 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2017
نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
سەبارەت بە هێرشە کیمیاوییەکەی سەر شارۆچکەی خان شەیخون سەربە پارێزگای ئیدلب لە سووریا، تورکیا نامەیەکی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و تیایدا داوای سزادانی رژێمەکەی ئەسەدی کرد.
نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لەنەتەوە یەکگرتووەکان، فەرەیدون سینیرلیئۆغڵو لەنامەیەکیدا بۆ هەریەک لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس و نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیە کگرتووەکان، نیکی هالەی، ئاماژەی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاویی کردووە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە لە خان شەیخون و ئاشکراشی کردووە کە رژێمی ئەسەد بەو کارەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی پێشێل کردووە.
ناوبراو لەنامەکەیدا ئەوەی وەبیر هەموو لایەک هێناوەتەوە کە بەکارهێنانی غازی ژەهراوی کیمیاوی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتییە و پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە، لەکاتێکدا رژێمی ئەسەد لە غوتەی رۆژهەڵات چەندین جار چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە و لە دوایین هێرشیدا غازی خنکێنەری لە غوتەی رۆژهەڵات بەکارهێناوە.
لەنامەکەدا هاتووە: "هەر بەو بۆنەیەوە لەگەڵ بەکارهێنانی غاژی ژەهراوی کیمیاوی، جارێکی تر بەڵگەی ئەنجام دانی تاوان چووە سەر لیستی خراپەکارییەکانی رژێمی ئەسەدەوە و داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو لایەنانە دەکەین کە هەژموونیان هەیە بەسەر رژێمی ئەسەدەوە، کاری ئەخلاقی و مرۆیی خۆیان جێ بەجێ بکەن و بانگەواز دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بەو زوڵمەی دەکرێت.