Sarmand Hameed
18 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2020
يالۆڤا - AA
هێزەکانی جەندرمە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای یالۆڤا باکووری رۆژئاوای توركیا، دەستیان گرت بەسەر ٨٦٢ دراوی ئاسنی مێژوویی کە وەک شوێنەوار هەژمار دەکرێت.
هێزەکانی جەندرمە زانیاریی ئەوەیان پێگەیشت کە کەسێک بەناوی "م.م" دانیشتووی ئیستانبوڵ نیازی فرۆشتنی ٨٦٢ دراوی ئاسنی زێڕ و مسی هەیە.
لە دوای مانگێک چاودێرییکردن، کەسەکە لەگەڵ چەند کارمەندێکی هێزەکانی جەندرمە کە وەک کڕیار خۆیان بە خاوەن دراوەکە ناساندبوو، رێککەوتن لەسەر کڕینی دراوەکان و لەسەر شوێنی رادەستکردنی.
هێزەکانی جەندرمە گومانلێکراوەکەیان دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە ئیستانبوڵەوە بەرەو یالۆڤا هات بەمەبەستی رادەستکردنی دراوەکان.
لە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، کەسەکە دانی بەوەدانا کە ئەو دراوانە لە باپیرانییەوە بۆی ماوەتەوە.
چاوەڕێ دەکرێت دراوە دەستبەسەرکراوەکان لەدوای پشکنینیان لەلایەن شوێنهوارناسان، رادەستی یەکێک لە مۆزەخانەکانی تورکیا بکرێت.