İzzet Mazi,Muhammet Ali Kemal
01 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2018
کلیس - AA
ئەو کاروانە سەربازییەی کە بەمەبەستی پشتیوانیی لە یەکە سەربازییەکانی ناو سووریا رەوانە کرابوون، گەیشتنە کلیس.
کاروانە سەربازییەکە لە ٢٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی کە بریتیین لە گوێزەرەوەی زرێپۆش، ئۆتۆمبێلی لۆجستیی و تانکەری سووتەمەنی پێکهاتووە و لە شارە جیاوازەکانەوە نێردراوە.
کاروانەکە بە ناوەندی شاری کلیسدا تێپەڕی و بەرەو هاتای بەڕێکەوت.
ئەوەش زانراوە کە ئۆتۆمبێل و سەربازەکانی نێو کاروانەکە لە ناوچەکانی ناو سنوورەکانی سووریا لە ئەرکەکانیاندا دەستبەکاردەبن.