Abdullah Shukur
09 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئەمنی لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا لە نێوان ٢-٨ ی تشرینی دووەم، ١٧ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا زانیاری لەسەر بەرەنگاربوونەوەی سوپای تورکیا دژ بە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە ناوە و دەرەوەی تورکیا بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی ٢-٨ی تشرینی دووەم، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە دیاربەکر، ھەکاری، دێرسم، موش و باکووری عێراق درێژەی ھەیە.
راشگەیەنرا کە لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئەمنی لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا لە نێوان ٢-٨ ی تشرینی دووەم، ١٧ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیراوە بەسەر چەندین پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی.