Mehmet Akif Parlak,Muhammed Ali Kamal
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
له ئاكامی ژماره‌یه‌ك رووداوی هاتووچۆدا له عه‌نتاب، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان دوو ئۆتۆمبیل له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كیی عه‌نتاب-نیزیپ پێكیاندا داوه.
له‌و كاته‌دا بارهه‌ڵگرێك خۆی به‌و دوو ئۆتۆمبیله‌دا كێشا كه پێكیاندا دابوو، هاوكات ئۆتۆمبیلێكی پۆلیس كه به‌وێدا تێده‌په‌ڕی، خۆی به ئۆتۆمبیله‌كاندا كێشا.
له ئه‌نجامی رووداوه‌كاندا، چوار سه‌رنشینی ئۆتۆمبیله‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان منداڵه.
هاوكات چوار كه‌س برینداربوون، كه دووانیان پۆلیسن و دووانی دیكه‌یان حوكمدراو بوون و به‌ره‌و گرتووخانه ده‌بران.