Muhammet Ali Kemal
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
چۆروم - AA
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە چۆروم، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٤٨ کەس برینداربوون.
پاسەکە بڕیاربووە لە گیرەسونەوە بەرەو ئەنقەرە بڕوات و لەسەر رێگەی سەرەکی چۆروم- سونگورلو وەرگەڕاوە و لە کەناری شەقامی سایدی بەرامبەر کە لە شەقامی سایدی رۆیشتن نزمترە، وەستاوە.
هاوکات ژمارەیەک زۆر پۆلیس، جەندرمە و تیمی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
ئەوەش زانراوە کە لەئەنجامی رووداوەکەدا شۆفێرەکە و ٤٧ سەرنشینی پاسەکە برینداربوون و لەرێگەی تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی سونگورلو و نەخۆشخانەکانی شاری چۆروم گوازراونەتەوە.
ئاماژە بەوەشدەکرێت دۆخی تەندروستی سێ لە بریندارەکان خراپە.