Halil Şahin,Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2018
ئیزمیر- AA
لە شارۆچکەی مەندەرەسی ئیزمیر، لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک کە کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیەکیان منداڵن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، بارهەڵگرەکە لە ئایدنەوە بەرەو ئیزمیر رۆیشتووە و لە شارۆچکەی مەندەرەس شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
لەدوای ئەوەی ئەو کەسانەی لە ناوچەکە بوون، هەواڵیان داوەتە لایەنە پەیوەندییدارەکان، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس، تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیەکیان منداڵن.