Fahrettin İbrahim
28 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
بۆ وەڵامدانەوە بە هێرشەکەی شەوی رابردووی هێزەکانی رژێمی سووریا، تۆپخانەکانی تورکیا ئەو شوێنەیان بۆردومان کرد کە هێرشەکەی رژێم لەوێوە سەرچاوەی گرتبوو.
شەوی رابردوو وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند کە لەو ناوچەیەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی رژێمی سووریا دایە لە چوارچێوەی ناوچەکانی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب، بە ھاوەن و تۆپ ھێرشکراوەتە سەر خاڵی چاودێری ژمارە ١٠ و لە ئەنجامی ئەمەش سەربازێکی تورکیا شههید و سێ سەربازیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ھێزەکانی رژێمی سووریا لە ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب بە شێوەیەکی ئەنقەست ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵی چاودێری ژمارە ١٠.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ھێرشەکەدا سەربازێکی تورکیا شههید و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون. راشگەیەندرا کە کارەکانی گواستنەوەی برینداران کۆتاییھاتووە و چارەسەریی پزیشکی دەستیپێکردووە.
بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژ بەو کردەوەیە کاربهڕێکەری رووسیا لە ئەنقەرە بانگھێشتی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا کرا و پێی راگەیەندرابوو کە ھێرشبەران بە توندترین شێوەیە سزا دەدرێن.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرای کرد کە بۆ وەڵامدانەوە بە هێرشەکەی شەوی رابردووی هێزەکانی رژێمی سووریا، تۆپخانەکانی تورکیا ئەو شوێنەیان بۆردومان کرد کە هێرشەکەی رژێم لەوێوە سەرچاوەی گرتبوو.