Hamdi Çelikbaş
20 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٥ ھەزار و ٣٢١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام، ھەزار و ٥١٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٥ ھەزار و ٣٢١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام، ھەزار و ٥١٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦١ کەسی دیکە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٤٥٦ کەس.
راشگەیەندرا کە ھەزار و ١١٦ کەسی دیکە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بەمەش کۆی گشتی ئەوانەی کە لە تورکیا لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتە، ٢٦٦ ھەزار و ١١٧ کەس.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لەبارەی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە رەوشی تەندروستیان ناجێگیرە لە تویتەر نووسیوویەتی گوتی: "ھەرچەندە ژمارەی ھەڵکشانەکە لە ھێواشبووندایە، بەڵام تا ئەم ژمارەیە کەم نەبێتەوە ئاسوودە نابین. پێکەوە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە، ھێزێکی گرنگە بۆ ئێمە".