Göksel Yıldırım
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
هێلیکۆپتەری جۆری T625 کە بۆ مەبەستی گشتیی بەکاردەهێنرێت و بە بەکارهێنانی توانا خۆماڵییەکانی تورکیا لە لایەن کۆمپانیای توساش "فڕۆکەوانیی تورکی و پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان"ەوە دروستکراوە، یەکەم فڕینی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.
ئەو هێلیکۆپتەرەی بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریی و لە لایەن کۆمپانیای "فڕۆکەوانیی تورکی و پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان"ەوە دروستکراوە، یەکەم گەشتی ئاسمانیی ئەنجامدا.
هێلیکۆپتەری T625 کە ماوەیەکە لەسەر زەوی تێست دەکرێت لە میانی چەند رۆژی رابردوودا لە شوێنی دروستکردنییەوە برایە سەر هێڵی فڕین، سەر لەبەیانی ئەمڕۆش دەورووبەری کاتژمێر ٠٦:٠٠ بزوێنەرەکەی خرایە کار و دەستی بە فڕین کرد.
هێلیکۆپتەرەکە کە بەرهەمی ماندووبوون و شەونخوونیی ئەندازیار و تەکنیککارەکانی توساشە، بەبێ هیچ کێشەیەک فڕی و تێستە پێویستەکانی لە میانی گەشتێکی ئاسمانیی راستەقینەدا ئەنجامدا.
دوای ئەنجامدانی گەشتەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو، هێلیکۆپتەری T625 کە لە رێگەی توانا خۆماڵییەکانی تورکیاوە هەر لە لاشەکەی، گواستنەوەی، گێڕبۆکسەکەی، ئامێرەکانی گواستنەوەی وزەی، تاقمی نیشتنەوەی و سیستمی ئەلیکترۆنی دروستکراوە، رادەستی فڕۆکەوانەکانی توساش کرا.
لە دروستکردنی هێلیکۆپتەری T625 ئەزموونی بەرهەمهێنان و زانیاریی درووستکردنی هێلیکۆپتەری هێرشبەری T129 سوودی لێبینراوە و نیشاندەری ئەو ئاستەیە کە فڕۆکەوانیی تورکی پێگەیشتووە.