Hasan Namlı
21 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2018
دیاربەکر- AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە شارۆچکەی کوڵپ سەربە پارێزگای دیاربەکر، سێ حەشارگە دۆزرانەوە و خاپوورکران.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بە مەبەستی لەناوبردنی حەشارگەکانی رێکخراوەکە لە زستاندا، ئەنجامدرا، سێ حەشارگە یەکێکیان ٢٠٠ مەتر چوارگۆشە و لە شەش ژوور پێکهاتبوو بە تەوالێت و سەرشۆرەوە، یەکێکی دیکەیان ١٣٢ مەتر چوارگۆشە بوو کە چێشتخانەی تیادابوو، یەکێکی دیکەشیان حەشارگەیەکی سێ ژووریی ٦٠ مەتر چوارگۆشە بوو، خاپوورکران. ژمارەیەکی زۆریش پێداویستی رۆژانە لە حەشارگەکاندا بوون، لەناوبران.