Mohammed Baqi Hussein
18 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2016
شرنەخ
سه‌رۆكی كاروباری ئاینیی توركیا پڕۆفیسۆر د.مه‌همه‌ت گیۆرمه‌ز نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئوڵو جامیی شارۆچكه‌ی جزیرەی سه‌ربه شرنەخ خوێند و په‌یامی یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ژیانی دووپات كرده‌وه.
گیۆرمه‌ز رایگه‌یاند جزیرە هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه شاری زانست و زانیاری بووه و زانای گرنگی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه و خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی شارۆچكه‌كه ده‌ربڕێ.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا له جزیرە ئازاره‌كان كۆتاییان هاتووه.
گیۆرمه‌ز هەروەها گوتی: "خه‌ڵكی جزیرە پێویسته ئه‌وه بزانن كاتێك ئێوه بۆ ماوه‌ی 70 رۆژ له سه‌ختیدا بوون، خوشك و براكانتان له دوورترین شوێنی ئه‌م وڵاته هه‌مان ئازاری ئێوه‌ی چه‌شتووه. ئێوه تینوو مانه‌وه، ئێمه‌ش تینوو ماینه‌وه. ئێوه بێ ماڵ بوون، ئێمه‌ش بێ ماڵ بووین. ئێوه له ماڵه‌كانتان كۆچتان كرد، ئێمه‌یش له ناخمان كۆچمان كرد. نزای ئارپاسڵان و سه‌ڵاحه‌دین له مالازگرت هه‌مان نزا بوو. نزای خوشك و براكانمان له جزیرە و غازییه‌كانی چانهككالهش هه‌مان نزایه. ئه‌م یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانه به‌سه‌ر هه‌موو سه‌ختییه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێت. له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و خراپه‌كارییانه ته‌نها به لاف و گه‌زافی برایه‌تی نابێت، به‌ڵكو پێویستی به یاسای برایه‌تی و ره‌وشتی برایه‌تی هه‌یه. به‌ناسینی یه‌كتر و گرنگیدان به یه‌كتر، ئاشتی و برایه‌تی و ئیسلام و باوه‌ڕمان له‌م خاكه‌دا ده‌ست ده‌كه‌وێت".
- به كوردی سڵاوی له نوێژخوێنان كرد
گیۆرمه‌ز به زمانی كوردی سڵاوی له نوێژخوێنان كرد و گوتی: "رزگاری به ئیسلام و باوه‌ڕ به‌ده‌ست دێت و به‌بێ باوه‌ڕ رزگاری ده‌سته‌به‌ر ناكرێت، به‌بێ باوه‌ڕ ئازادی ده‌سته‌به‌ر ناكرێت، به‌بێ ئیسلام ئازادی نابێت. ئێوه ئه‌مه له‌من باشتر ده‌زانن".
- 45 مزگه‌وتی شارۆچكه‌كه له پێكدادانه‌كاندا زیانیان به‌ركه‌وتووه
سه‌رۆكی كاروباری ئاینیی توركیا رایگه‌یاند، 45 مزگه‌وتی شارۆچكه‌كه به‌هۆی پێكدادانی هێزی ئه‌منی و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه و 10 له‌و مزگه‌وتانه ده‌بێت بڕووخێنرێن و سه‌رله‌نوێ دروست بكرێنه‌وه.