Ekrem Payan,Muhammet Ali Kemal
20 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2019
شرنه‌خ - AA
له شارۆچكه‌ی جزیر سه‌ربه پارێزگای شرنه‌خ، ناوه‌ندی ئهبوعز ئیسماعیل كراوه‌ته‌وه و منداڵانی شارۆچكه‌كه به زانست شاد ده‌كات.
ئه‌و منداڵانه‌ی كه دێنه ئه‌و ناوه‌نده كه به‌ناوی ئهبوعز ئیسماعیل ئیبن ره‌زاز جزیری-ه‌وه كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی له بواری سایبه‌ریی هاویشتووه و یه‌كه‌م رۆبۆتی دروستكردووه، كراوه‌ته‌وه، فێری پرۆگرامسازیی رۆبۆت ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شارۆچكه‌ی جزیر، میرزا جاسم له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و ناوه‌نده زانستییه كه به هاوكاریی قایمقامییه‌ت كراوه‌ته‌وه له میانی نۆ مانگدا، میوانداریی ١٥ هه‌زار منداڵی كردووه و گوتی:
"ئامانجمان ئه‌وه‌یه زانست به خوێندكاره‌كانمان بناسێنین و داهێنانه‌كانی جزیری بگه‌یه‌نینه نه‌وه‌كانی داهاتوو".
جه‌ختی لهوهیشكردهوه له ناوه‌نده‌كه‌دا، ماكێتی ئه‌و بزوێنه‌رانه‌ی جزیری درووستیكردون، نیشاندراون.
میرزا جاسم باسی له‌وه‌كرد کە جزیری خه‌ڵكی جزیر بووه و رایگه‌یاند "منداڵانی گوندیش بۆ ناوه‌نده زاستییهكه ده‌هێنین. هه‌موو رۆژێكی هه‌فته، ١٥ مامۆستا، پرۆگرامسازیی و كۆدسازیی فێری خوێندكاران ده‌كه‌ن. له ناوه‌نده‌كه نه‌وه‌كانی جزیر پێده‌گه‌یه‌نرێن".
- "ده‌مه‌وێت رۆبۆتی سوودبه‌خش بۆ مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌م بهێنم"
یه‌كێك له خوێندكارانی ناوه‌نده‌كه، بەناوی ئه‌میرهان باتور ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و مامۆستایانه‌ی فێری پرۆگرامسازیی و كۆدسازییان ده‌كه‌ن، زانیاری‌یان له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی نوێبووه‌وه ده‌ده‌نێ.
- ئهبوعز ئیسماعیل ئیبن ره‌زاز جزیری
زانای ئیسلامیی، ئهبوعز ئیسماعیل ئیبن ره‌زاز جزیری كه له سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلامدا كاریكردووه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی له بواری سایبهرییدا ناوه و یه‌كه‌مین رۆبۆتی درووستكردووه.
جزیری له جزیره‌وه چووه‌ته دیاربه‌كر و له كۆشكی فه‌رمانڕه‌وا ئارتوكڵو-ه‌كاندا ٣٢ ساڵ وه‌ك ئه‌ندازیار كاریكردووه و چوار كۆپی ئه‌و كتێبه‌ی كه سه‌باره‌ت به رۆبۆته‌كان نووسیویه‌تی له كتێبخانه‌ی مۆزه‌خانه‌ی كۆشكی تۆپكاپی-یه و كۆپییه‌كیشی له به‌شی ئایاسۆفیای كتێبخانه‌ی سوله‌یمانی-یه.