Hikmet Temeş
21 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2021
هه‌كاری- AA
له هه‌ریه‌ك له پارێزگاکانی وان، به‌دلیس، هه‌كاری و مووش چالاكی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له هه‌كاری له رێوره‌سمێكدا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتیاریی و كولتوور له پارێزگاكه رێكخرابوو، ئاگری نه‌ورۆز له‌لایه‌ن پارێزگار و بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی، ئیدریس ئاكبییك كرایه‌وه.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا هه‌ڵپه‌ركێی میللی پێشكه‌شكرا و گۆرانی ده‌نگبێژان لێدرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتیاریی و كولتوور له هه‌كاری، ئیدریس ئاغاجانئۆغڵو، پیرۆزبایی نه‌ورۆزی له دانیشتوانی شاره‌كه كرد.
- وان
له پاركی كولتووریی ئه‌تاتورك له باشووری قه‌ڵای وان، ئاهه‌نگی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوو، و دوای ئه‌وه‌ی به‌شداربووان پابه‌ندی رێنماییەکانی خۆپارێزیی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، تیمه‌كانی پۆلیس رێگه‌یان پێدان به‌شداریی له ئاهه‌نگه‌كه‌دا بكه‌ن.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه و هاووڵاتییان به هاوه‌ڵیی گۆرانی و مۆسیقا، هه‌ڵپه‌ڕین.
هاوسه‌رۆكی پارتی ناوچه دیموكراتییه‌كان و په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كر، ساڵحه ئایده‌نیز، په‌رله‌مانتاری وانی هه‌ده‌په، سه‌زایی ته‌مه‌للی و په‌رله‌مانتارانی ناوچه‌كه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شداربوون.
- به‌دلیس
له شارۆچكه‌ی تاتوان سه‌ربه پارێزگای به‌دلیس، ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه رێكخرا.
دوای ئه‌وه‌ی به خاڵه‌كانی پشكنینی پۆلیسدا تێپه‌ڕین، هاووڵاتییان به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كرد و ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه. به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشی و شادی هه‌ڵپه‌ڕین.
هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاری ئیدیری هه‌ده‌په، حه‌بیب ئهكسیك، په‌رله‌مانتاری به‌دلیسی هه‌ده‌په، مه‌حمود جه‌لاده‌ت گایداڵی و سه‌رۆكی لقی هه‌ده‌په له به‌دلیس، رومه‌ت دورسون به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كرد.
- مووش
له مووش ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز سازكرا و ئاگر كرایه‌وه، به‌شداربووان خۆشی و شادییان ده‌ربڕی و هه‌ڵپه‌ڕین.
دوای ئه‌وه‌ی به خاڵه‌كانی پشكنینی پۆلیسدا تێپه‌ڕین، هاووڵاتییان به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كرد و په‌رله‌مانتاری مووشی هه‌ده‌په، گوڵستان كڵچ كۆچیغیت له ئاهه‌نگه‌كه‌دا گوتارێكی پێشكه‌شكرد.