Rewa Mahmut Hasan
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2016
دوای ئەوەی گرووپێکی پەکەکە لە شاری ئیزمیر لە ژێر ناوی رێخکستنەکانی ئەگە دروست ببوون و چەند هێرشێکیان بۆسەر تیمەکانی جەندرمە کردبوو، لە ئۆپەراسیۆنێکدا چەندین ئەندامی ئەو رێکخستنانە دەستگیر کران و گرتەی ڤیدیۆیی ئۆپەراسیۆنەکەش بڵاو کرایەوە.
دوای گەیشتنی زانیاری لەسەر پێنج بارەگا و پەناگەی ئەو رێکخستنانەی پەکەکە لە ئیزمیر لە ژێر ناوی "بزووتنەوەی شۆرشگێڕی یەکگرتوویی گەلان"، هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا و هەشت گومانلێکراویان دەستبەسەر کرد کە پاش ئازادکردنی دووانیان لێکۆڵینەوە لەوانیتر درێژەی هەیە.
پاش تێپەڕینی ماوەیەک بەسەر ئۆپەراسیۆنەکەدا، گرتەیەیەکی ڤیدیۆیی لەو ئۆپەراسیۆنە بڵاو بۆوە.