Sertaç Bulur
19 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا، ١١ له‌و ١٥ كه‌سه له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیركران كه ده‌ركه‌وتووه په‌یوه‌ندییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندووە كه تیمه‌كانی هۆبه‌ی دژه‌تیرۆر بۆیان ده‌ركه‌وتووه ١٥ كه‌س كه هاووڵاتیی بیانین په‌یوه‌ندییان هه‌یه به ئه‌ندامانی داعش كه له ناوچه‌كانی پێكداداندان.
له‌و میانه‌یه‌دا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، تیمه‌كان له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا، ١١ له‌و ١٥ تۆمه‌تبارانه‌یان ده‌ستگیر كرد.
دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی ته‌ندروستی بۆیان، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی گوته لێیان، تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.
هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره هه‌ڵاتووه‌كان.