Yusuf Soykan Bal
01 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2021
ئیزمیر – AA
١٦٦ كۆچبه‌ر كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا له سنووری كارگێڕی قه‌زاكانی سه‌فه‌ریهیسار، دیكیلی و چه‌شمه سەربە پارێزگای ئیزمیر، رزگاركران.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له بوونی به‌له‌مێكی لاستیكی كۆچبه‌ران، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان چوونه سنووره ئاوییه‌كانی قەزای سه‌فه‌ریهیسار و توانییان ٥٣ كۆچبه‌ر رزگار بكه‌ن كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
تیمه‌كان هه‌روه‌ها توانیان گیانی ٧٧ كۆچبه‌ر له سنووره ئاوییه‌كانی قەزای دیكیلی و ٣٦ كۆچبه‌ری دیكه‌یش له سنووره ئاوییه‌كانی قەزای چه‌شمه رزگار بكه‌ن كه ئه‌وانیش له‌ناو به‌له‌می لاستیكدابوون و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه، گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای راییكردنی كاروبارەکان، كۆچبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران كران لە ئیزمیر.