Hüseyin Bağış
22 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
ئیزمیر - AA
لە قەزاکانی چەشمە و دیکیلیی سەربە پارێزگای ئیزمیر، ١٣٧ کۆچبەر کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر نێردرابوونەوە بۆ سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، رزگارکران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەناراوەکان لە ٢٠ی کانوونی یەکەمدا تیمەکانیان لە بوونی گرووپێکی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی قەزای چەشمە، ئاگادار کراونەتەوە، دواتر لە دوو بەلەمی جیادا، ٦٧ کۆچبەر رزگارکراون و پێنج کۆچبەری دیکەش لە دەریا دەرهێندراون کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، کراونەتەوە.
بەهەمان شێوە لە کەناراوەکانی قەزای دیکیلی، هێزە ئەمنییەکان لەڕێی ئامێری رادارەوە شوێنی بەلەمێکی کۆچبەرانیان دیاریی کرد و لەناویدا ٣٠ کۆچبەریان رزگار کرد و لە کەناراوەکانی هەمان قەزا و لە بەلەمێکدا، نۆ کۆچبەری دیکە دەستگیرکران.
لە بەلەمێکی دیکەشدا، ٢٦ کۆچبەر رزگارکران کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، کرابوونەوە.
تەواوی کۆچبەرەکان دوای کۆتاییهاتنی رێکارە یاساییەکان، برانە بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر.