Buğrahan Ayhan
22 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
بەهۆی گیانلەدەستدانی ٧٦ کەس لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێل گراند کارتاڵ لە ناوەندی خلیسکێنەی کارتاڵکایا لە پارێزگای بۆڵو، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ماتەمینی نیشتمانیی ڕاگەیاندرا و ئاڵای تورکیا بۆ نیوە داگیرا.
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پاش کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەت کە دوێنێ لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش بە گەل کرد و، ئاماژەی بەوە کرد بەهۆی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی کارتاڵکایاوە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ماتەمینی نیشتمانیی ڕادەگەیەنن.
دوای ڕاگەیاندنی ماتەمینی نیشتمانیی، ئاڵای تورکیا لەسەر تەواوی بینا گشتیی و نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە هەتا کاتی خۆرئاوابوون بۆ نیوە داگیرا.