Tuğba Yardımcı
31 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2017
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، فكری ئشك رایگەیاند "قه‌ڵغانی فورات وه‌ك ئۆپه‌راسیۆن كۆتایی هاتووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له داعش پاككراوه‌ته‌وه".
له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پارێزگاری گوموشخانه ئۆكای مهمشدا، ئشك وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراته‌وه، وه‌زیری به‌رگریی توركیا گوتی: "قه‌ڵغانی فورات وه‌ك ئۆپه‌راسیۆن كۆتاییهاتووه و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له داعش پاككراوه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی رێگری له‌و مه‌ترسییانه كراوه كه له‌و ناوچانه‌وه له‌سه‌ر توركیا دروستبووه. خه‌ونی یه‌كگرتنی كانتۆنه‌كانی په‌یه‌ده‌ش كه‌وته ئاوه‌وه و ناوچه‌كه بۆ نیشته‌جێبوونه‌وه ئاماده‌ده‌كرێت و كاره‌كانی توركیا بۆ گێڕانه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و ناوچانه‌وه په‌نایان بۆ توركیا هێناوه، به‌رده‌وامه. ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت كه جارێكی دیكه ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌و ناوچه‌یه ئۆپه‌راسیۆنی دیكه ئه‌نجام نادرێت. ئه‌گه‌ر پێویست بكات، كاتێك مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا دروست ببێت، توركیا بێ دوودڵی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه ئۆپه‌راسیۆنی دیكه ئه‌نجام ده‌دات و هیچ كه‌سێك گومانی له‌مه نه‌بێت. به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ناوی دیكه‌ی ده‌بێت"
گوتيشی: "ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت كه قه‌ڵغانی فورات به ته‌واوی كۆتایی هاتووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر توركیا نه‌ماوه و سبه‌ی خێرا ده‌گه‌ڕێینه‌وه. ئامانجی سه‌ره‌كیی قه‌ڵغانی فوڕات بریتی بوو له گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه، رێگریكردن له دامه‌زرانی حوكومڕانیی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و ژیانیان به ئارامی. ئۆپه‌راسیۆن ته‌واوبوو، به‌ڵام له‌مه‌ودوا كاری دیكه هه‌یه كه به‌رده‌وامیی پێده‌درێت".