Eşber Ayaydın
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
ئورفا - AA
له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سۆچی سه‌ربازانی توركیا و رووسیا ده‌ستیان به دووه‌مین گه‌ڕانی وشكانیی هاوبه‌ش كرد له خۆرهه‌ڵاتی فورات.
كاروانه‌كه‌ی سوپای توركیا كه پێكهاتبوو له چوار زرێپۆش له پێگه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی سوروچ-ی ئورفا ده‌ستیان به جووڵه كرد و به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانییدا سنووریان تێپه‌ڕاند و له‌گه‌ڵ كاروانی سه‌ربازیی رووسیدا یه‌كیان گرت.
ئاماژه به‌وه كرا كه سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له ناوچه‌ی نێوان خۆرهه‌ڵاتی كۆبانی و خۆرئاوای گرێ سپی گه‌ڕانی وشكانیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكهوانیش یاوه‌ری ئه‌و كاروانه ده‌كات كه گه‌ڕه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له راگه‌یاندنكاران له خاڵی سفری سه‌ر سنوور چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م گه‌ڕانی هاوبه‌شی توركیا-رووسیا رۆژی هه‌یینی یه‌كی تشرینی دووه‌م، له ناوچه‌ی نێوان ٤٠ كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی رەئەس ئەلعەین (سەرێ کانی) و ٣٠ كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای قامیشلۆ، ئه‌نجامدرا.