Ali Kemal Akan,123
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌دین كۆجا رایگه‌یاند: "تاكو ئێستا ١٩٦ كه به‌هۆی خواردنی سپێناغهوه توشی كێشه‌كانی وه‌ك وشكبوونه‌وه‌ی زار، دڵتێكهڵ هاتن، رشانه‌وه و كێشه‌ی بینین بوون له ئیستانبوڵ، ئێدیرنه، ته‌كیرداغ و كۆجائه‌لی چوونه‌ته نه‌خۆشخانه.
كۆجا كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی سه‌ردانی په‌رله‌مانی توركیای كردبوو له‌باره‌ی ژه‌هراوییبوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی توركیا به‌هۆی خواردنی سپێناغهوه بۆ میدیاكان دوا.
فه‌خره‌دین كۆجا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه تاكو ئێستا ١٩٦ كه به‌هۆی خواردنی سپێناغهوه تووشی كێشه‌كانی وه‌ك وشكبوونه‌وه‌ی زار، دڵتێكهڵ هاتن، رشانه‌وه و كێشه‌ی بینین بوون له ئیستانبوڵ، ئێدیرنه، ته‌كیرداغ و كۆجائه‌لی چوونه‌ته نه‌خۆشخانه. گوتی: "زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش له ئیستانبوڵ چوونه‌ته نه‌خۆشخانه. چاره‌سه‌ری ٢١ نه‌خۆش له كۆی ١٤٩ نه‌خۆشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ له نه‌خۆشخانه به‌رده‌وامه. دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریش نه‌خۆشه‌كانی پارێزگاكانی دیكه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه. به هیچ جۆرێك مه‌ترسی له سه‌ر گیانی نه‌خۆشه‌كان نییه".
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌دین كۆجا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گومانیان بۆ ئه‌وه ده‌چێت ئه‌و ژه‌هراویبوونه به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی گیانی كێوی و خۆڕسك بووبێت له‌گه‌ڵ سپێناغ، داوای له هاووڵاتییان كرد به باشی گیان كێوییه‌كان بژار بكه‌ن و له سه‌وزه‌كان جیایان بكه‌نه‌وه و جوان بیانشۆنهوه.