Sangar Hamad Azeez,1 23
30 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی لقه‌كانی ئاك پارتیدا له باره‌گای گشتی پارته‌كه، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی شنگاله‌وه گوتی: "شنگال جێگره‌وه‌ی قه‌ندیله. بۆ ئێمه قه‌ندیل هه‌رچیبێت، شنگالیش ئه‌وه‌یه. له‌به‌رئه‌وه تا شنگال له رێكخراوی تیرۆریستی یان هه‌رناوێكی دیكه‌ی هه‌بێت پاكده‌كرێته‌وه، ئه‌مه به‌رده‌وامده‌بێت. ده‌كرێت شه‌وێک لەناکاو بچینه نێو ئه‌وێش".
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرسی هاوبه‌شی ئه‌وان و به‌غدا كۆتاییهێنان به چالاكییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستییه له سه‌ر خاكی عێراق. گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت ئێمه ئاماده‌ین له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق كار بكه‌ین".
سه‌ركۆماری تورکیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ده‌ستیان به ئاماده‌كاری پێویست كردووه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی وه‌ك عه‌ین ئەلعەرهب، ته‌لئه‌بیه‌ز، رهسولان و حه‌سه‌كه كه به‌ره‌و سنووری عێراق ده‌ڕۆن له تیرۆریستان.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ شاندێكی هه‌سه‌ده، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "هیوادارین فه‌ڕه‌نسا هه‌وڵنه‌دات داوای یارمه‌تی له ئێمه بكات كاتێك ئه‌و تیرۆریستانه به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته بوێره‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌وێ كۆده‌بنه‌وه كه له سووریا و عێراقه‌وه گیانی خۆیان رزگاركردووه و بۆ ئه‌وێ رایانكردووه".
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی گوزاره‌ی ناوبژیوانیكردن له‌نێوان توركیا و هه‌سه‌ده‌ش، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێوه خۆتان به‌چی ده‌زانن گوزاره‌ی وه‌ك ناوبژیوانیكردن له‌نێوان توركیا و رێكخراوی تیرۆریستیتان به‌سه‌ر زارتاندا دێت. ئه‌گه‌ر راست بێت کە یه‌كێك گوتویەتی ده‌توانین ببینه ناوبژیوان له‌نێوان توركیا و هه‌سه‌ده ئه‌وا به‌و قسه‌یه سنووری خۆی زۆر به‌زاندووه. توركیا له‌كه‌یه‌وه کێشەی دانیشتنی هه‌بووه له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی‌دا؟ ئه‌مه‌تان له‌كوێوه هێنا؟ ئێوه ده‌توانن له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆرستی له‌سه‌ر مێزێك كۆببنه‌وه، به‌ڵام توركیا هه‌ر به‌و جۆره به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بێته‌وه كه له عه‌فرین ئه‌نجامیدا."
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی له‌گه‌ڵ سەرکۆماری فەڕينسا، ئیمانوێل ماكڕۆن، ئه‌ردۆغان گوتی: "لە پەیوەندییەکی لە هه‌فته‌ی رابردوومدا له‌گه‌ڵ ماكرۆن. بینیم شتی سه‌یر سه‌یر ده‌ڵێت. بێگومان كه ئه‌مانه‌م بیست بۆ ئه‌و تۆزێكیش توند بوو به‌ڵام ناچاربووم پێی بڵێم. چونكه هیچ كه‌س زاتی ئه‌وه‌ی نییه لە شوێنی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێمه دابنیشێنێت و قبوڵکراو نییه".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رووی قسەکانی كرده وڵاتانی رۆژئاوا و گوتی: "ئه‌ی رۆژئاوا، ئه‌و ههسهدهیەی ئێوه ده‌ڵێن، هه‌مان ئه‌م رێكخراوه تیرۆرستییهیه. ئێوه هه‌وڵده‌ده‌ن به‌مانه ئێمه فریو بدەن. ئێمه بناغه‌ی ئه‌مانه هه‌مووی ده‌ناسین. له‌به‌رئه‌وه ناتوانن به‌مانه فریومان بدەن. زانیاریی ئه‌مانه هه‌موویان به‌ناونیشانه‌وه لای ئێمه هه‌یه. ئه‌گه‌ر هەر 24 كاتژمێرێك جارێك ناویان بگۆڕن، ئێمه ده‌یانناسینه‌وه".
سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌یشی سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "به گه‌شه‌ی ئابووریمان به رێژه‌ی له سه‌دا ٧.٤ چووینه ریزی یه‌كه‌می نێو وڵاتانی G20 كه نوێنه‌رایه‌تی له سه‌دا ٨٥ی ئابووری جیهان ده‌كات".
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا له دامه‌زراوه‌كان چۆن دژی توركیا هه‌واڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه تا سه‌رمایه‌ی جیهانی روو له توركیا نه‌كات. گوتی: "ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی كردووین كه هه‌ندێك له هاوڕێیانمان به‌داخه‌وه به‌م گه‌مه‌یه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون و روونكردنه‌وه‌یان داوه كه گوایه ئابووریی توركیا كێشه‌ی هەیە و كۆبوونه‌وه‌شیان بۆ ئه‌مه ئه‌نجامداوه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه وڵاته‌كه‌ی به رێژه‌ی گه‌شه‌ی به‌رزی كه له ساڵی ٢٠١٨ به‌ده‌ستی ده‌هێنێت جارێكی دیكه به‌سه‌ر هه‌موو یارییهكانتاندا زاڵ ده‌بێت و تێكیان ده‌دات، گوتی : "با هه‌واڵێكی ناخۆش بده‌مه ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌های دراوی بیانی بە دراوی نیشتیمانی وه‌ك قه‌رز به‌كاربهێنن و به‌وه سه‌ر له گه‌له‌كه‌مان بشێوێنن. ئاگادار بن توركیا به رێژه‌ی گه‌شه‌ی به‌رزی كه له ساڵی ٢٠١٨ به‌ده‌ستی ده‌هێنێت جارێكی دیكه به‌سه‌ر هه‌موو یارییهكانتاندا زاڵ ده‌بێت و تێكیان ده‌دات".
ئه‌ردۆغان داوای له گه‌لی توركیا به تایبه‌تی پیاوانی كار و ئه‌و چینه‌ی به سه‌ودا و مامه‌ڵه‌وه سه‌رقاڵن كرد كه متمانه‌یان به توركیا هه‌بێت. باوه‌ڕ به تێكدهران، قسه هه‌ڵبه‌ست و بارمتهكارانی كێشه و قه‌یران نه‌كه‌ن. گوتی: "توانا و هێزی شاراوه‌ی توركیا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كێشه‌كانی به‌رده‌میدا زاڵ بێت و ئامانجه ئابورییه‌كانی به‌دی بهێنێت".
له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی میت و هه‌واڵگری كۆسۆڤۆ و هێنانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی فه‌تۆ گوتی: "له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌واڵگریی كۆسۆڤۆ، شه‌ش له به‌رپرسانی فه‌تۆ له وڵاتانی به‌ڵقان ده‌ستگیركران و راده‌ستی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانمان كران. گوتمان، ئه‌وان هه‌ڵدێن و ئێمه‌ش دوایان ده‌كه‌وین. بۆ هه‌ركوێ بچن، لهپاكهتیان ده‌كه‌ین و ده‌یانهێنینه‌وه. لێره‌ش لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".