Sangar Hamad Azeez
29 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
هاووڵاتییانی دیاربەکر درێژە بە گردبوونەوەکانیان دەدەن لە دژی کودەتا سەربازییەکەی تورکیا کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەوە ئەنجام درا.
هاووڵاتییان کە لە پارکی ئۆرمان-ی ناوەندی دیاربەکر کۆبوونەتەوە تێدا بە بەرزکردنەوەی پۆستەری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاڵای تورکیا ئیدانەی کودەتا سەربازییەکە دەکەن.
هاوکات لە کاتی کۆبوونەوەکان هاووڵاتییان هوتافی "شەهیدەکان نامرن وڵات دابەش نابێت"، "سەربەرز بە و سەر دامەنوێنە" و "لە سێدارەدان بۆ ئەندامانی فەتۆ" یان دەگووتەوە.
لە گردبوونەوەکەدا کە چەندین هاووڵاتی بەساڵاچوو و ئافرەت و منداڵ بەدیدەکران، تێیدا نزا بۆ شەهیدانی کودەتاکە دەکرا.