Sangar Hamad Azeez,Medina Ensar
12 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2016
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو بە کاروانێکی فەرماندەی جەندرمەی شارۆچکەی هانی سەربە پارێزگای دیاربەکر، سەربازێک گیانی لەدەستدا و٢٥ی دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان، چەکدارانی پەکەکە بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو پەلاماری کاروانی فەرماندەی جەندرمەی شارۆچکەکەیان دا. بەهۆی پەلامارەکە سەربازێک گیانی لەدەستداو ٢٥ی دیکەش بریندار بوون.
دوای تەقینەوەکە هێزەکانی ئاسایش و تیمی فریاگوزاری دەست بەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان بە هەلیکۆپتەر گەیاندە نەخۆشخانەی دیاربەکر.