Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2017
دیاربه‌كر - AA
دانانی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنی "دا‌غ قاپی - هاستانه" له دیاربه‌كر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی پڕۆژه‌كانی ٢٠١٦دا له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرمەوە خه‌ڵكی دیاربه‌كری دڵخۆشكرد.
خه‌ڵكی دیاربه‌كر به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان له‌و هه‌واڵه كرد كه هێڵه‌كه خراوه‌ته چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی ٢٠١٦ه‌وه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی شاره‌وانیی دیاربه‌كر، شاره‌وانییه‌كه له چوارچێوه‌ی پلانی هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌دا، هێڵێكی ئاسن به‌درێژیی ١٤ كیلۆمه‌تر بنیاتده‌نێت.
ئامانجی هێڵه‌كه ئاسانكاریی هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ی دیاربه‌كره و له دا‌غ قاپیی ناوچه‌ی سووره‌وه ده‌ستپێده‌كات و له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی ناوچه‌ی كایاپنار كۆتایی دێت. هێڵه‌كه كه ١٨ وێستگه له‌خۆده‌گرێت، ٣٠ فارگۆنی تێدا به‌كاردێت و سێ فارگۆنیش بۆ كاتی پێویستی دانراون.
قایمقامی دیاربه‌كر، جومالی ئهتایللا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانیی دیاربه‌كر راسپێردراوه رایگه‌یاند: "هێڵه ئاسنه‌كه كارگه‌ریی گرنگی له‌سه‌ر ئاسانكاریی هاتوچۆی دیاربه‌كر ده‌بێت".
ئه‌تیللا رایگه‌یاند: "هێڵه‌كه به دوو قۆناغ دورست ده‌كرێت و سه‌ره‌تا ١٤ كیلۆمه‌تر كه له ناوچه‌ی سووره‌وه ده‌ستپێده‌كات و له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری كۆتایی دێت جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئه‌تیللا گوتی: "هه‌ر له چوارچێوه‌ی پلانی هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌دا به‌رنامه‌مان هه‌یه شه‌قامی ئێكینجیلهر به‌ڕووی هاتوچۆی ئوتومبێلدا داده‌خه‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كارمان له‌سه‌ر هاتوچۆی جێگره‌وه كردووه. به‌پێی پڕۆژه‌كه، رێگا جێگره‌وه‌كان به‌شێوازی رێگەی یه‌ك ئاراسته نه‌خشه‌یان بۆ كێشراوه".