Mesut Varol
04 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2023
وان - AA
لە وان دیمەنی گەردەلوولەکانی ناو دەریاچەی شارەکە تۆمار کران.
کاریگەری شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین کە دوو ڕۆژ لەمەوپێشەوە لە وان دەستی پێکردووە، بەردەوامە.
هاوکات لەگەڵ ئەو شەپۆلە بارانباراینە، زریانێکی بەهێزیش ناوچەکەی گرتووەتەوە و بە هۆیەوە لە سێ شوێنی دەریاچەی وان گەردەلوول هەستا.
گەردلوولەکە کە نزیک بە ٥٠٠ مەتر لە کەناراوییەکانەوە دەبینرا، لە لایەن هاووڵاتيیانەوە بە مۆبایلەکان وێنەی گیرا.
یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە ناوی زافەر باشاک ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجارە گەردەلوولێکی لەسەر دەریاچەکە بینیوە و گوتی: "لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەمدا سێ گەردەلوولم لەسەر دەریاچەکە بینی. زۆر کەیفخۆش بووم. دیمەنێکی جوان بوو. یەکەمجارە کە تووشی شتێکی وا دەبم، بە مۆبایلەکەم ڤیدیۆکەم تۆمار کرد".