Zana Natık Kerem
11 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2018
ئەدیرنە ــ AA
ھێزەکانی پۆلیسی تورکیا، ٢٠ کۆچبەری نایاسایی-یان لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە پارێزگای ئەدیرنە لەسەر سنووری تورکیا لەگەڵ بولگاریا و یۆنان دەستگیرکرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستیکەوتووە، ھێزەکانی پۆلیس، ئەو کۆچبەرانەیان لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە ئەدیرنە دەستگیرکردووە، ئەوەیش پشتبەستن بەو زانیارییانەی کە لە لایەن کرێکارێکی شەمەندەفەرەکە بە دەستیان گەیشتبوو.
ھەر بەپێی ھەمان ئەو سەرچاوانە، ئەو کۆچبەرانە کە ھەڵگری رەگەزنامەکانی فەڵەستین، جەزائر و مەغریب بوون، بەرلەوەی دەستگیربکرێن ھەوڵیان دابوو بەقاچاغ لە تورکیاوە بپەڕنەوە بۆ یۆنان.
دوێنێ دووشەممە وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لە میانی بەشداریکردنی لە "کۆنفرانسی رێککەوتنی کۆچی نێودەوڵەتی" کە لە مەغریب بەڕێوەچوو رایگەیاندبوو کە لە میانی ئەمساڵدا، ھێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی، ٢٥١ ھەزار و ٧٩٤ کۆچبەری نایاسایی، پێنج ھەزار و ٥٢٢ قاچاخچی مرۆڤ-یان دەستگیرکردووە، ئەمە جگە لەوەی کە لە میانی ١١ مانگدا، ٥٣ ھەزار و ٨٦٠ کەس دیپۆرتکراونەتەوە.