Ayşe Böcüoğlu Bodur
31 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
ئەنقەرە- AA
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، بەکر پاکدەمیرلی کۆنتڕۆڵکردنی ٧٤ ئاگری راگەیاند.
بەکر پاکدەمیرلی لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەو ئاگرانە کردووە کە لە ٢٨-٣٠ی تەمووز لە دارستانەکانی تورکیا کەوتوونەتەوە و نووسیوویەتی: "کارمەندە قارەمانەکان لە زەوی و ئاسمانەوە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان. سوپاسی پشتیوانییەکانتان دەکەین. لە کۆی ئەو ٨٥ ئاگرەی لە ٢٦ پارێزگا کەوتوونەتەوە تواندراوە ٧٤یان کۆنتڕۆڵ بکرێن".
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا خشتەیەکیشی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە دەردەکەوێت کە لە ئادانا دوو، لە ئانتاڵیا سێ، لە مێرسین سێ، لە موغڵا دوو و لە عوسمانییە یەک ئاگر تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراون.