Muhammed Nuri Erdoğan
29 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT)دا، ٣٥ گومانلێکراوی هەڵگری رەگەزنامەی عێراق لە ئەنقەرە دەستگیرکران کە پەیوەندییان بە داعش و ناوچەکانی پێکدادانەوە هەبووە.
بەپێی زانیاریی دەستکەوتوو، دوای دەستکەوتنی زانیاریی هەواڵگریی لە بارەی گومانلێکراوان کە پەیوەندییان بە داعش و ناوچەکانی پێکدادانەوە هەبووە، کارەکان بۆ دەستگیرکردنی ٤٠ گومانلێکراو دەستیپێکرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٣٥ گومانلێکراوی هەڵگری رەگەزنامەی عێراق دەستگیرکران، هاوکات کارەکان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە درێژەی هەیە.