Muhammed Ali Kamal
28 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد سبه‌ینێ رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانیی ئازاد له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و به‌ریتانیا واژووده‌كرێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئەردۆغان وێڕای باسكردنی چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست به ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن له‌باره‌ی بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌و كاروبارانه‌دا كاربه‌ده‌ست بن، ئه‌م پشتیوانه‌ی تیرۆریستان ده‌ستبه‌جێ ئازاد ده‌كه‌ن".
سەرکۆماری تورکیا ئاشكرایكرد سبه‌ینێ رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانیی ئازاد له‌نێوان توركیا و به‌ریتانیا واژووده‌كرێت و گوتی: "گرنگترین رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانییمان ده‌بێت له‌دوای رێككه‌وتننامه‌ی یه‌كێتیی گومرگ".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "له ساڵی ٢٠٢١ه‌وه قۆناغێك ده‌ستپێده‌كات كه هه‌ریه‌ك له توركیا و به‌ریتانیا قازانجی لێده‌كه‌ن".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به به‌رزیی ئاستی هه‌نارده‌ی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند: "هه‌نارده‌مان تا ٢٥ی كانوونی یه‌كه‌م له‌سه‌روو سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانمان له ساڵی ٢٠٢٠دا بووه و گه‌یشتووه‌ته ١٦٦ ملیار دۆلار".
له‌باره‌ی ئه‌و ڤاكسینانهشی كه توركیا له چین كڕیونی و واده‌ی گه‌یشتنیان، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و ڤاكسینانه‌ی له چین كڕیومانن، به‌ر له سه‌ری ساڵ بگاته وڵاته‌كه‌مان".
هه‌ر له‌باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆناوه سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "پشتیوان به‌خوا، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كورتترین ماوه‌دا زیاتر له ڤاكسینێک كه به‌رهه‌می خۆمانن، بخه‌ینه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مانه‌وه".