Yunus Keleş
31 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
هه‌ولێر - AA
سهركۆنسولی توركیا له شاری مووسڵ، مه‌همه‌ت كوچوكساكاڵی به‌شداریكرد له ده‌نگدان به "وێنه‌كانی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو و له سێ به‌شدا بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌ك ده‌نگیدا.
مه‌همه‌ت كوچوكساكاڵی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر "وێنه‌كانی ساڵ" كه له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه رێكخراوه و له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ران و په‌یامنێرانی ئاژانسه‌كه‌وه له ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته وێنه‌گیراون له سهركۆنسولخانهی توركیا له هه‌ولێر له وێنه‌كانی به‌شی "هه‌واڵ"، "ژیان" و "وه‌رزش"ی كۆڵییه‌وه.
سهركۆنسولی توركیا له شاری مووسڵ، مه‌همه‌ت كوچوكساكاڵی له به‌شی "هه‌واڵ" ده‌نگیدا به وێنه‌ی بوله‌نت ئه‌رسۆز، گه‌شتی "یاڤوز" بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له به‌شی "ژیان" ده‌نگیدا به وێنه‌ی حوسه‌ین یڵدزو "رێپێوانی سپی" و له به‌شی "وه‌رزش" ده‌نگیدا به وێنه‌ی ئه‌رهان ئه‌لالدی "به‌یتوڵڵاهی عه‌زمی".

مه‌همه‌ت كوچوكساكاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌واوی ئه‌و وێنانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ریان هه‌مووی یه‌ك له یه‌كتری جوانترن، له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵبژاردنیان ئه‌سته‌مه و رایگه‌یاند "ئاژانسی ئانادۆڵو بووه‌ته ماركه‌یه‌كی جیهانیی. له 100 ساڵدا ئاژانسی ئانادۆڵو له‌گه‌ڵ كۆمارهكهماندا به‌یه‌كه‌وه گۆڕانگاریه‌كی گه‌وره‌مان تیاداكرد. پێشكه‌وتنی زۆرمان به‌ده‌ستهێنا. ئه‌مڕۆ بووه‌ته ئاژانسێكی جیهانیی كه به‌وریاییه‌وه چاودێری هه‌واڵه‌كانی جیهان ده‌كات. گه‌یشتووه‌ته ئه‌ودیوی سنووره‌كانمان".
سهركۆنسولی توركیا له شاری مووسڵ، مه‌همه‌ت كوچوكساكاڵی پیرۆزبایی سه‌دهه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵوی كرد و رایگه‌یاند "له رێگه‌ی ئه‌ركه‌كانی پێشترمه‌وه ده‌زانم كه ئاژانسی ئانادۆڵو له دوورترین خاڵی جیهاندا په‌یامنێری هه‌یه، رووداوه‌كانی ئه‌وێ ده‌گوازنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌مان. ئاژانسی ئانادۆڵو یادی سه‌دهه‌مین ساڵه‌ی ده‌كاته‌وه و پیرۆزبایی لێده‌كه‌م".