Sertaç Bulur,Cankut Taşdan
19 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لەو ئۆپەراسیۆنانەی لە سەرانسەری تورکیادا لە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە نێوان رۆژانی ١٢-١٩ی تشرینی دووەمدا ئەنجامدراون، ١١ تیرۆریست لە چالاکیخراون.
لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا لەنێوان رۆژانی ١٢-١٩ی تشرینی دووەمدا، دوو هەزار و ٤٤٩ ئۆپەراسیۆن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراون.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا ١٥٣ گومانلێکراو بە تۆمەتی هاوکارییکردنی رێکخراوی تیرۆریستی جووداخوازی پەکەکە/کەجەکە، ٢٩ گومانلێکراو بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ٤٨٦ گومانلێکراو لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب و ١٤ گومانلێکراو لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییە چەپەکاندا دەستبەسەرکراون. هاوکات چوار هەزار و ٦٧٧ کەس دەستگیرکراون کە ١٦٤یان بەهۆی کۆچی نایاسایی و سێ هەزار و ٨٣١یان بەهۆی تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچێتییەوە بووە. کۆی گشتیی سەرجەمیان دەکاتە چوار هەزار و ٦٧٧ کەس.
لەلایەکی دیکەوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی ناوخۆدا ١١ تیرۆریست لە چالاکیخراون، کە سیانیان کوژراون، پێنجیان دەستگیرکراون و سیانی دیکەیان خۆیان رادەستکردووەتەوە.