Zafer Tayfur
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
وان - AA
لە قەزای باشکالە سەربە پارێزگای وان، سێ ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و لە ئاکامدا، ١٠ کەس کە دووانیان منداڵ بوون، برینداربوون.
رووداوەکە لە نزیک ناوچەی ئۆرمەتاش لەسەر رێگای وان-هەکاری روویدا کاتێک دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیانداداوە.
بەهۆی ئەوەی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەر بارهەڵگرێک کەوتوون، ١٠ کەس برینداربوون کە دووانیان منداڵن.
دوابە دوای رووداوەکە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی شوێنەکە کرا و برینداران گواسترانەوە نەخۆشخانەی گشتیی باشکالە.