Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- كاڵن:"ئه‌وه‌ی له پێنج ساڵی رابردووی شه‌ڕی سووریادا پێی گه‌یشتووین ئه‌وه‌یه كه بۆ راگرتنی كۆمه‌ڵكوژی و له‌ناوبردنی شاره‌كان و لێشاوی په‌نابه‌ران بۆ توركیا و وڵاتانی دیكه، ناوچه‌ی ئارام تاكه رێگه‌چاره‌یه".
- "بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ته‌نها زه‌مینه بۆ دڕنده‌یی زیاتری رژێمی ئه‌سه‌د ده‌ڕه‌خسێنێت و مه‌ترسیی داعش بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی خه‌ڵكێكی زۆرتری بێ‌تاوان".
- "ته‌نها له 25ی ئه‌یلوولدا له حه‌له‌ب 60 كه‌س كوژران كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون. ئه‌و شاره مێژووییه كه سیمبولی كولتوور و هونه‌ره، له 2011ه‌وه كراوه‌ته ئامانجی توندترین هێرشه ئاسمانییه‌كان".
جێگری سكرتێری گشتیی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن رایگەیاند: "ئه‌وه‌ی له پێنج ساڵی رابردووی شه‌ڕی سووریادا پێی گه‌یشتووین ئه‌وه‌یه كه بۆ راگرتنی كۆمه‌ڵكوژیی و له‌ناوبردنی شاره‌كان و لێشاوی په‌نابه‌ران بۆ توركیا و وڵاتانی دیكه، ناوچه‌ی ئارام تاكه رێگه‌چاره‌یه".
كاڵن له گوتارێكیدا كه بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح له‌ژێر ناونیشانی "ناوچه ئارامه‌كان ژیان و مرۆڤایه‌تییمان رزگارده‌كات"دا نووسیویه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه له‌كاتێكدا حه‌له‌ب ده‌سووتێت، جیهان وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
ناوبراو جه‌خت ده‌كاته‌وه كه بانگه‌وازه‌كانی توركیا بۆ پێکهێنانی ناوچه‌ی ئارام تا ئێستاش پێویستییه‌كی گرنگ و رزگاركه‌ره و نووسویه‌تی: "بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ته‌نها زه‌مینه بۆ دڕنده‌یی زیاتری رژێمی ئه‌سه‌د ده‌ڕه‌خسێنێت و مه‌ترسیی داعش بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی خه‌ڵكێكی زۆرتری بێ‌تاوان".
كاڵن وهبیریهێناوهتهوه كه دوای شكستی ئاگربه‌سته‌كه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا كه له 9ی ئه‌یلوولدا رایانگه‌یاند، هێزه‌كانی سه‌ربه رژێمی ئه‌سه‌د له‌هێرشه ئاسمانییهكانیاندا سه‌دان كه‌سیان كوشتووه و نووسیویه‌تی: "ته‌نها له 25ی ئه‌یلوولدا له حه‌له‌ب 60 كه‌س كوژران كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون. ئه‌و شاره مێژووییه كه سیمبولی كولتوور و هونه‌ره، له 2011ه‌وه كراوه‌ته ئامانجی توندترین هێرشه ئاسمانییه‌كان".
گوته‌بێژه‌كه له گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه رژێمی ئه‌سه‌د هه‌موو رێككه‌وتن و ئاگربه‌ستێك به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی كات و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كارده‌هێنێت و هه‌موو رۆژێك به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رووسیا، ئێران، حزبوڵڵا و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌دا به بۆمبی به‌رمیلی حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كات.
كاڵن باسی لهكاروانیی هاوکارییە مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌وانیش به‌شی خۆیان له‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی حه‌له‌بدا دێن، وه‌رگرتووه و رژێمی ئه‌سه‌د له‌هه‌فته‌ی به‌ڕێوه‌چوونی 71همین كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی ئه‌نجامداوه و گاڵته‌ی به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كردووه.
ناوبراو له‌گوتاره‌كه‌یدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه پێویسته له‌چوارچێوه‌ی بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا قۆناغی راگوزه‌ری ده‌سه‌ڵات ده‌ستپێبكرێت و هه‌نگاو به‌ره‌و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی گشتگیر بنرێت كه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو پێكهاته‌كان له‌خۆبگرێت و هاوكات یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگه‌یه‌نرێنه شوێنی پێویست.
ئیبراهیم کاڵن ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە کە رژێمی ئەسەد بڕیاری ژمارە 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایش و رێککەوتننامەی میونخی بەشێوەیەکی سیستماتیک و بەئەنقەست پێشێلکردووە و ئاماژەی بەوەکرد رژێم لە لازقیە و باکووری حەلەب و ئیدلب ئەو ناوچانەی بۆردوومانکردووە کە لەژێر دەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندان و هاووڵاتییانی سڤیلی تێدا نیشتەجێن، لەئەنجامیشدا سەدان هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و رێگە نادرێت هاوکاریی مرۆیی بگەیەنرێتە ئەو کەسانەی پێویستییان پێیەتی.
کاڵن نووسیویەتی: ''هیچ مانای نییە دووبارە بیانووی ئاشتی بدرێتەوە دەست رژێمی ئەسەد. ئەو تۆڕە تاوانبارەی لەحەلەبن، بایەخ بە ئاشتی یان چارەسەری سیاسیی نادەن. تەنانەت رێگەنادەن هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنرێتە ئەو خەڵکەی ئەوێ. ئەوە بێعەقڵییە کە چاوەڕێی میهرەبانیی بیت لە دڕندەیەک. پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بێ لەبەرچاوگرتنی دەرەنجامی ئەو پێکدادانە، بە ئاراستەی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سڤیل لە حەلەب و ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە هەنگاوبنێت. باشترین رێگە بۆ ئەمە درووست‌کردنی ناوچەی ئارامە بۆ هاووڵاتییان.
ئه‌وه‌ی له پێنج ساڵی رابردووی شه‌ڕی سووریادا پێی گه‌یشتووین ئه‌وه‌یه كه بۆ راگرتنی كۆمه‌ڵكوژیی و له‌ناوبردنی شاره‌كان و لێشاوی په‌نابه‌ران بۆ توركیا و وڵاتانی دیكه، ناوچه‌ی ئارام تاكه رێگه‌چاره‌یه. ناوچە ئارامەکان دەبێتە هۆی ئەوەی هاووڵاتییانی سڤیل لە هێرشی هەڕەمەکی رژێم و داعش بپارێزرێن، ژمارەی پەنابەران کەم بێتەوە و ناوچەکان ببێتە پەناگەیەک بۆ ئەو کەسانەی لەماڵ و حاڵیان بوون. رێگە خۆشدەکات لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی دیکەدا هاوکارییەکانیان رێکبخەنەوە و بیگەیەننە ئەو کەسانەی پێویستییانە''.
لەگوتارەکەیدا گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوەکردووە ناوچە ئارامەکان وا دەکات سوورییەکان هەستبکەن کە بەتەنها نیین و پشتیوانی‌یان دەکرێت، جەختی لەوەشکردووەتەوە ئەم بابەتە بەسوودی ئەمریکا و ئەورووپا و هەموو وڵاتە پەیوەندیدارەکانە.
ئیبراهیم کاڵن سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە ئەو بەناو ئاستەنگانەی لەبەردەم درووست‌کردنی ناوچەی ئارامدان لەسووریا، لە نیگەرانیی و دڵەراوکێی راستەقینە زیاتر لە بیانوو و بەهانە دەچن و لەبەرەنگاربوونەوەی داعشدا سەرکەوتن تۆمارکراوە کە لەرووی سەربازییەوە مەترسیی کەمتر نییە لەدرووستکردنی ئەو ناوچانە.
کاڵن باسی لەوەکردووە درووست‌کردنی ناوچەی ئارام سوودی زۆر گەورەی دەبێت و رایگەیاندووە: ''رژێمی ئەسەد ناچار بە دانوستان دەکات، جگەلەوەی دەبێتە هۆی هەریەک لەپاراستنی هاووڵاتییان، کەمکردنەوەی ژمارەی پەنابەران، بەهێزکردنی هێزە میانڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دژی رژێم و داعش و هاوسەنگیی دەگەڕێنێتەوە بۆ جەنگی سووریا''.